بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، لە کاردانەوە بە هەڕەشە و قسە و باسەکانی ئەم دواییەی پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە هەژماری ئێکس باسی لە ستراتیژی نوێی سەربازی ئێران کرد و نووسی: سادەیە و تێبگەن: زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەم ناوچەیەدا بەرفراوان و پەرش و بڵاوە، دەستڕاگەیشتنیش ئاسانە . کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ئەمریکی کە لەم ئاو و دامەزراوانەدا کاردەکەن، بە هەمان شێوە مەترسیدارن.
ڕوونیشی کردەوە: ئەگەر هێرش بکەیتە سەر سەروەت و سامانەکانمان، هێرش دەکەینە سەرتان. ئێمە پێشتر ئەم توانایەمان سەلماندووە. لە بنکە سەربازییەکانتان بپرسن کە ئێستا ئیتر توانای ئۆپراسیۆنیان نییە.
Your Comment